فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسى ئه‌منى حزبوڵڵاى عێراقى ده‌رکرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى میلشیایه‌کى سه‌ر به ئێران هۆشداریدا له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێکى گه‌وره له عێراقداو ره‌خنه‌ى توندى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران گرت، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رکرا.
دادگایه‌کى عێراقى بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى به‌رپرسى ئه‌منى حزبوڵڵاى عێراقى ده‌رکرد له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى کردبووى له‌سه‌ر دۆخى عێراق.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى به‌رپرسى ئه‌منى حزبوڵڵاى عێراقى رایگه‌یاند " ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕێکى گه‌وره له ئارادایه، مسته‌فا کازمیش با ئارامى و ئۆقره‌یى هێزه‌کانى مقاوه‌مه تاقى نه‌کاته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حیزبوڵا راشیگه‌یاندبوو " ناوچه‌که ده‌کوڵێت و ئه‌گه‌رى شه‌ڕێکى گشتگیر له ئارادایه، بۆیه پێویسته دانبه‌خۆ دابگیرێت و ده‌رفه‌ت به دوژمن نه‌درێت".
دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنى چه‌ند که‌سێک له‌و گرووپانه‌ى هێرشیى مووشه‌کیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا بارگرژى گه‌وره له‌نێوان هێزه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و میشلیاکانى ئه‌هلى حه‌ق دروستبوو.
ئه‌بو عه‌لى عه‌سکه‌رى ئه‌و که‌سه‌بوو که پێش کوژرانى هشام هاشمى نوسه‌رو توێژه‌رى عێراقى هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردبوو.
