وەزیری پەروەردە: ئهگهر بارودۆخهکه پێویست بکات قوتابخانهکان ناکهینهوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رِایگەیاند، هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەبێتە بڕیاری کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕوووبوونەوەی کۆرۆنا، "ئەگەر پێویست بەوە بکات دۆخەکە درێژتربکرێتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە هێشتا قوتابخانەکان نەکرێنەوە، بەتایبەت ئێستا ئێمە لە حاڵەتی چاودێریکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆناین کە تاوەکو چەند بۆ ناوەندەکانی خوێندن کاریگەریی هەیە."
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئمرۆ سێ شهممه، 29ى کانونى یهکهمى2020 لە هەڵەبجە له کۆنگرهیهکى ڕۆژنامهوانیدا رایگهیاند"رۆژی 1-11 بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درا و تاوەکو ئێستاش تووشبووی کۆرۆنا هەیە، لەبەرئەوە بەبێ قسەی وەزارەتی تەندروستی جارێ ناتوانین بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان بدەین. وەزارەتی تەندروستیش خۆی هەڵسەنگاندنەکان دەداتە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دواتر بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات."
وتیشى" "ئەگەر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بڕیاری درا کە دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی قۆناخ قۆناخ و بەشێوەی تەناوب بکرێتەوە ئەوا دەستپێدەکەین، ئەگەر بڕیاری دواخستنیش درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە.
ئهمهش لهکاتێکدایه، له دواى بڵاوبنهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستان بۆ رێگرتن لهتهشهنهکردنى بارودۆخهکه دهرگاى قوتابخانهکان داخراون.