كازمی: وەفدی هەرێمی كوردستان بەیاسای قەرز رازی بوون

"دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



‌هاوڵاتى

حكومەتی عیراق ڕایگه‌یاند  وەفدی هەرێمی كوردستان بەیاسای قەرز رازی بوون  و ئه‌مڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمانی عیراق و لە مانگەكانی داهاتووشدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت. 

حەسەن نازم وتەبێژی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئه‌مڕۆ 29ی 12ی 2020 پرۆژە یاسای بودجەی 2021 عیراق دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە لەساڵی داهاتوودا، وتی: لە مانگەكانی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواناكەوێت. 

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە وەفدی هەرێم بەیاسای قەرز رازی بوون، رایگەیاند: گفتوگۆكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی2021 بەردەوامەو وەفدی هەرێمی كوردستان بەیاسای قەرز رازی بوون.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە کە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندووە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەنجوومەنی نوێنەران وەرزی یەکەم لە سێیەم ساڵی یاسادانان بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ دەکاتەوە، ئەوەش بۆ تەواوکردنی چەند یاسایەک لەنێویاندا پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کە ئەمڕۆ گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران".

وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وتوشیه‌تى"  پرۆژەیاساکە لەسەر بنەمای دیدگەیەکی چاکسازی داڕێژراوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی پێشکێشکراوە و کاریش لەسەر کاراکردنی کەرتی تایبەت دەکات".

ئەوە لەکاتێکدایە بانکی ناوەندیی عێراقیش نرخی 100 دۆلاری بە 145 هەزار دینار بۆ وەزارەتی دارایی و بۆ هاووڵاتییانیش بە 147 هەزار دینار جێگیرکردوو ئه‌مر|ِۆش نرخى 100دۆلارى ئه‌مریکى بۆ 143هه‌زار دینار دابه‌زاند. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار