له ساڵى 2020 دا له سلێمانى زیاتر له ههزار شوێن داخراون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرەڕای دۆخی سەختی تەندروستی و دارایی لەساڵی 2020دا سەرجەم لایەنەکان بەهاوبەشی توانیان بەسەر ئاستەنگییەکاندا زاڵ بن و لەئێستادا دۆخی کۆرۆنا بەراورد بەچەند مانگی رابردو لەئاستێکی باشدایە هاوكات قائیمقامییەتی سلێمانیش رایگەیاند 1053 شوێنیش داخراون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له کۆنگرهیهکى ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند" سوپاسی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەکەن کەلەماوەی ساڵی 2020دا کارەکانیان بۆ پاراستنی گیان و سەروماڵی هاوڵاتیان چڕکردوەتەوە، هەروەها لەو ماوەیەدا بەهاوکاری هاوڵاتیان وکەرتی تایبەت رێگری کراوە لەوەی ژمارەیەک کەرت وبواری خزمەتگوزاری لەشاری سلێمانی دابخرێن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها سوپاسی رۆڵی دەزگاکانی راگەیاندن، هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەکەن کە بەدرێژایی ئەو ساڵە توانیان بەهاوبەشی کاربکەن بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی خەڵک و کەمکردنەوەی مەترسییەکان بەجۆرێک ئێستا "ئەوەی لێرە دەکرێت لەشوێنەکانی دیکە دوبارە دەکرێتەوە".
هاوكات قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لەساڵی 2020دا سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بەهۆی کەرەنتینەوە دوکان و بازارەکان داخرابوون، بەڵام لیژنەکانیان بەردەوامبون لەسەر کارەکانیان و لەوماوەیەدا 66 هەزار و 751 شوێن بەسەرکراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 5 هەزار و 763 سەرپێچی تۆمارکراون و 1053 شوێنیش داخراون.