كرێنشینانی كوردستان: لەهەولێر 396 یەكەی نیشتەجێبوون لە تەواوبووندایە
"لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی کرێنشینان ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە، 396 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ چینی هەژاران و كەمدەرامەتانی هەولێر لە قۆناغی تەواوبووندایە.
مەحمود ئیسماعیل مەحمود سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەکە ئێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كرێنیشین بوونیان هەیە و لەو ژمارەیەشدا 23 هەزار كرێنشین لە سنووری پارێزگای هەولێرن.
وتیشی: لە ئێستادا 396 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ چینی هەژاران و كەمدەرامەتانی هەولێر لە قۆناغی تەواوبووندایە، بەڵام لە كۆی 23 هەزار كرێنشین و 396 یەكەی نیشتەجێبوون هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، بۆیە پێویستە ئاوڕی زیاتر لە كرێنشینان و كەم دەرامەتان بدرێتەوە .
سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ئەوەشی خستە روو" بەهۆی ئەو بەرز و نزمیەی لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە دروست بووە دۆخی كرێشنینان زۆر خراپ بووە، داواكارین لە خێرخوازان هاوكاری كرێنشینان بکەن" .
كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە كرێنشینان 2004 دامەزراوە و هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاوەكو ئێستا ئەو كۆمەڵەیە زیاتر لە 90 هەزار ئەندامی هەیە.