ئێران و عێراق کارەبا به‌رامبه‌ر ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌گۆڕنه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن  پارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا دابین بکەین.

رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: "لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق لە بەغدا گەیشتووینەتە رێککەوتن تاوەکو بتوانین سوود لە سەرچاوە دارایییەکانی ئێران لەو وڵاتە وەربگرین و پارەی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا دابین بکەین."

وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوە دا، ئەو پارەی غاز و کارەبایە کە عێراق قەرزاری ئێرانە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردێت.

ئەردەکانیان باسی لەوەش کرد کە ئێران خاوەنی سەرچاوەی داراییە لە دەرەوەی وڵات، لەوانەش لە عێراق و بە گوێرەی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەو سەرچاوە داراییانەی ئێران کە لە عێراقن بۆ ڤاکسینی کۆرۆنای ئەوروپا بەکاردەهێنرێن.

وەزیری وزەی ئێران ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ ئەو هەموو سنووردارکردنانەدا کە هەن، وەزارەتی کارەبای عێراق سەرکەوتوو بووە بەشێك لە داواکارییەکانی کۆمپانیای نەتەوەیی گازی ئێران دابین بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار