پزیشکێکى کورد له‌ له‌نده‌ن: ڤایرۆسه‌ نوێیه‌که‌ زیاتر توشى منداڵ ده‌بێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پزیشکێکی کوردی پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو له‌ له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند ھەمو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن، کە ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی له‌ زیادبوندایە، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەو شریتە نوێیەی ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر دەگوازرێتەوە و بە رێژەیەکی زیاتر تووشی مندالان دەبێت.

دکتۆر عارف گۆران  پزیشکێکی کوردی پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو له‌ له‌نده‌ن بڵاویکردۆته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌کات"ھەموو لێکدانەوەکان بەو ئاڕاستەیەن، کە ئەو ژمارەیە زۆر بە خێرایی له‌ زیادبوندایە، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەو شریتە نوێیەی ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر دەگوازرێتەوە و بە رێژەیەکی زیاتر تووشی مندالان دەبێت، چونکە جۆری یەکەمی ڤایرۆسەکە کەمتر لە منداڵان دەردەکەوێت، هاوکات ھیچ بەڵگەیەک  له‌به‌رده‌ستدا نیە وانیشان بدات ڤایرۆسکە بە ھێزتر بوە.

ئەوەشی خسته‌ڕو، کاتێک کە ژمارەی توشبوان زیاتر دەبێت ژماره‌ی ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە زیاتر دەکات، ئێستا لە ھەمو کاتێک زیاتر گرنگی ڤاکسین دەردەکەوێت،  تا ئێستا زۆربه‌ی پسپۆرانی بواری ڤاکسین لەو باوەڕەدان، کە ڤاکسینەکان کاریگەریان لە سەر ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە ھەیە، بەڵام ئەو پرۆسەیە پێویستی بە کاتە تاوه‌کو ژمارەیه‌کی بەرچاو لە خەڵک بە ڤاکسین ده‌کوترێت، بۆ ئەوەی لە رێژەی بڵاوبونەوە و توشبون بەو ڤایرۆسە کەم ببێته‌وه‌، بەوھیوایەن لە چەند مانگی داھاتودا ئەو ڤایرۆسە و رێژەی توشبون رو لە کەمی بکات. 

ڤایرۆسە نوێکە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا زۆر بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، بە تایبەتی لەندەن روبەڕوی دۆخێکی زۆرسه‌خت بوەتەوە، ئەوەی تا ئێستا ده‌رباره‌ی دەزانرێت، 80%ی زیاتری توشبوان، بە ھۆی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌یه‌.

دکتۆر عارف گۆران، پسپۆری راوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لە ئاگاداریەکدا بۆ کوردانی بریتانیا رایگەیاندوە، "لە ھەفتەی رابردو ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی بریتانیا توشی ئه‌و په‌تایه‌ بون و پەیوەندیم پێوەدەکەن و داوای ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، لای کەس شاراوە نیە ئەو ڤایرۆسە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا زۆر بەخێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌، بە تایبەتی لەندەن روبەڕوی دۆخێکی زۆرسه‌خت بوەتەوە".

دکتۆر عارف گۆران داوا لە کوردانی بریتانیا دەکات "تا بۆیان دەکرێت لە ماڵەوە دەرنەچن، لە ھەمان کات رۆژانە لانیکەم 10 کاتژمێر لە نەخۆشخانەم".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار