چاكسازی سلێمانی: له ئه‌مساڵدا 345 نه‌وجه‌وان سزادراون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئاماری سزادراوانی ساڵی 2020ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 345 نه‌وجه‌وانی راگیرا‌و و ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردو، ژماره‌ی سزادراوان كه‌میكردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ،چوار شه‌ممه، 30ى12ى 2020 ئاماری ساڵی 2020ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "345 (سێسه‌د و چل و پێنج) نه‌وجه‌وانی راگیرا‌و و دانراو و سزادراوی ژنیان له ساڵی 2020دا بۆ ره‌وانه‌كراوه".
له ئاماره‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو له‌و رێژه‌یه‌ش 301 (سێسه‌د و یه‌ك كه‌سیان) له‌ره‌گه‌زی نێر بون، 44 (چل و چوار) كه‌سیشیان له‌ره‌گه‌زی مێ بون، به‌رێژه‌ی 74%ی سزادراوه‌كان به سزای سوك سزادراون و 26%شیان سزای قورسیان هه‌یه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار