په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنه‌که‌ى مالیکى هۆشدارى ده‌داته‌ حکومه‌تى هه‌رێم

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەندامێکی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، راده‌ستنه‌كردنی هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ حكومه‌تی فیدراڵ، ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی له ‌ماوه‌ی ساڵی 2021دا پاره‌ وه‌ربگرێت، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ش له‌ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

مه‌نسور بعێجی، ئەندامی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لە پەرلەمانی عێراق  رایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی شاندی كوردی بۆ به‌غدا كه‌ یه‌كه‌م و دوا شاندی شاند نییه‌ كه‌ دێت، به‌ڵام دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، بەڵام حكومه‌تی كوردستان ئه‌گه‌ر داهاته‌كانی راده‌ست نه‌كات، ئه‌وا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت له‌ ساڵی 2021دا، له‌و روه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌باشی ئاگاداركراوه‌ته‌وه"‌.
ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌هه‌مانشێوه‌ی یاسای كورتهێنانی دارایی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كانی پێشوه‌خت راده‌ست نه‌كات، له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت".

مه‌نسور بعێجی باسی لەوەشکرد، "ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك راستی هه‌یه‌ ده‌ركی پێبكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه‌ بوه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان حكومه‌ته‌كه‌یانه‌، كه‌ پابه‌ند نابێت به‌یاسا و ده‌ستوره‌وه‌ و داهاته‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێته‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی، وه‌ك سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات و داهاتی ناوخۆیی و فڕۆكه‌خانه‌كان و گومرگه‌كان ده‌بات و نازانین بۆ كوێ ده‌چێت". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئەوەشی خستەڕو، "هیچ رێكه‌وتنێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی بونی نییه‌، شانده‌كه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بو به‌ به‌ڵێنه‌كانی، بۆیه‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتی یاسایی و ده‌ستوریشیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ پرۆژه‌ بدوجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق نێردراوه‌ته‌ په‌رله‌مان و وه‌فدى هه‌رێمیش بۆ رێککه‌وتن چه‌ندین جار چونه‌ته‌ به‌غدا و بێ هیچ رێککه‌وتنێک گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار