فڕۆکەکە جەنگیەکانی تورکیا چیای گارەی پارێزگای دھۆک بۆردومان دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای گارەیان لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.

 ماوه‌ی 15 خولەکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەسەر چیای گارە دەسوڕێنەوە و دوو جار بۆدومانی گارەیانکردووە و بۆردومانی ئەو ناوچەیە بەردەوامە.

ھاوکات دوێنێ چیای شیرین لە سنوری دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆردومانکرا کە بۆ جاری یەکەمە ئەو دەڤەرە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ توركیا  بە بیانووی بوونی هێزەكانی پەكەكە لەشكركێشییەكی بەرفراوانی لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك دەستپێكردووە و بە پێی ئەو زانیارییانەی توركیا بە فەرمی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا گەیاندووەتە 37 بنكە و بەردەوامیش ناوچە سنوورییەكان بۆردومان دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار