ئەمریکا: ٣٠ زرێپۆشمان پێشکه‌ش به عێراقکردووه بۆ پاراستنى ناوچه‌ى سه‌وز
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣٠ زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 کانونى یه‌که‌مى2020 بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پابەندە بە یارمەتیدانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسایشی بەغدا و بۆ ئەو مەبەستەیش رۆژی دووشەممەی رابردوو، ٣٠ زرێپۆشی پێشکەش بە سوپای عێراق کردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سوپای عێراق ئەو زرێپۆشانە لە دەروییەکانیاندا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا، بەکاردەھێنێت.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باسی لەوەشکردووە، ئەو یارمەتییە بەشێکە لەو پلانە گەورەییەی کە نووسینگەی ھاوکاریی ئەمنی سەر بە سوپای ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فیرقەی کۆماندۆ بۆ پاراستنی ناوەندی شاری بەغدا دایناوە و جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێکەوە کاردەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش بۆ گەلی عێراق.
پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه له كاتێكدایه، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، هۆشداری ده‌درێت و به‌رپرسانى ئێران بانگه‌شه‌ى تۆڵه‌کردنه‌وه ده‌که‌ن.