له فڕۆكه‌خانه‌یه‌کى یه‌مه‌ن هێزه‌کانی حزبوڵڵا زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ى موشه‌کیان ئه‌نجامدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆی چه‌ند موشه‌كێك ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌نی وڵاتی یه‌مه‌ن رویدا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 کانونى یه‌که‌مى2020 له‌كاتی گه‌یشتنی فڕۆكه‌یه‌ك كه به‌رپرسانی حكومی یه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن رویاندا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری حكومی له پێشوازی شانده‌كه‌ی حكومه‌تدا بون و له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌كه وه‌ستابون.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سوپای یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن به‌هۆی چه‌ند موشه‌کێک رویانداوه، که سه‌رچاوه‌که‌ی پارێزگای ته‌عزی باشوری رۆژئاوایه که له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه چه‌کداره‌کانی حزبوڵایه ئه‌نجامدراون.شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی یه‌مه‌ن ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناو تێرمیناڵێکی فڕۆکه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن رویداوه بۆئه‌وه‌ی هاوکات بێت له‌گه‌ڵ هاتنی شاندی حکومه‌تی نوێی یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاووه "ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی له هۆڵی پێشوازی فڕۆکه‌خانه‌که بون، کوژراون و به‌شێکیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌که وتیشی، "ئه‌حمه‌د حه‌مید لاملیس پارێزگاری عه‌ده‌ن، لیوا شه‌عیبی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له پێشه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بون بۆئه‌وه‌ی له فڕۆکه‌خانه‌وه بۆ شوێنی نیشته‌جێبونی حکومه‌ت له کۆشکی سه‌رۆک کۆماری معاشیق بگوازرێنه‌وه.