ڕوانگەی سوری: له‌ئه‌مساڵدا هەزار و ٢٣٦ کەس لە سوریا کوژراون

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند لە ساڵی ٢٠٢٠دا فڕوکە جەنگیەکانی ڕوسیا زیاتر لە هەشت هەزار هێرشی ئاسمانیان لە سوریا پێکهێناوە کە هەزار و ٢٣٦ کەس کوژراون و ٢٣٥کەسیان سیڤیل بوون.

لە پاش تێپەڕبوونی ٦٣ مانگ، لە دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لەسەر سوریا، ڕێکخراوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر لێکەوتەکانی ئەم دەستێوەردانەی ڕوسیا لە سوریا ئاشکراکرد کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠وە تا ئەمڕۆ هەزار و ٢٣٦ کەس لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە سوریا کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتەکە لە نێو کوژراواندا ٢٣٥ هاوڵاتی مەدەنیش هەیە کە ٥٨منداڵ و ٤١ ژنیش لە ناو کوژراوەکاندا هەیە، سەرجەم کوژراوانی دیکەش لە چەتەکانی تورکیا پێکدێن.

ڕوانگەی سوری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشیکردووە لەسەرەتای دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لە سوریا، واتە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥وە هەتا مانگی ١٢ی ٢٠٢٠، لە سوریا ٢٠هەزار و٥٠٩ کەس کوژراون کە ٨هەزار و ٦٦١ کەسیان سیڤیل بوون، لە ناویاندا دوو هەزار و ٩٨ منداڵ و هەزار و ٣١٧ ژن بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕوسیا لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم دواییەیدا ماددەی ” Thermite “ی لە بۆمبەکانیدا بەکارهێناوە کە ماددەیەکە کە جەستەی مرۆڤ دەوستێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار