ئاهه‌نگ و میوزیک بۆ سعودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ى سه‌رى ساڵ سعودیه بڕیار ده‌دات رێگه به چالاکییه میوزیکیه‌کان بدات و له یه‌که‌م هه‌نگاودا رێگه‌یدا دوو تیمى میوزیک ده‌ست به چالاکى بکه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سعودیه رایگه‌یاند، بۆ یه‌که‌مجار رێگه‌یان داوه تیمێکى میوزیک له وڵاته‌که‌دا ده‌ست به راهێنان بکات، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ئه‌و چالاکییه هونه‌رییه له‌گه‌ڵ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سعودیه‌وه قه‌ده‌غه‌بووه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى سعودیه، به‌در بن عه‌بدوڵا وه‌زیرى رۆشنبیرى سعودیه ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر رێگه‌پێدان به "ناوه‌ندى میوزیکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ راهێنان" و "په‌یمانگه‌ى میوزیک بۆ راهێنان" له سعودیه ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته به‌هه‌مانشێوه رێگه‌یان داوه شانۆیه‌ک بۆ کاره‌کانى ئه‌و دوو گروپه رێگه به‌کردنه‌وه‌ى بدرێت و چالاکییه‌کانى خۆیان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
ئه‌و گۆڕانکاریانه له‌سعودیه له‌کاتێکدایه هه‌ندێک پێیان وایه ئه‌و رێکارانه‌ى سعودیه هه‌وڵێکى جددییه بۆ کرانه‌وه به‌رووى جیهان و پێشکه‌وتنه‌کان، هه‌ندێکى دیکه‌ش واى ده‌بینن هه‌وڵى پیاوانى ئاینییه که له لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان تا له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بسه‌پێنن.
پێشتر له سعودیه ته‌نها رێگه به چه‌ند جۆرێک له ئامێره سونه‌تییه میوزیکه‌کان ده‌درا له بۆنه ئاینى و خێزانییه‌کاندا به‌کاربهێنرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه به‌ئاهه‌نگى میوزیک و گروپى میوزیک نه‌ده‌درا که چالاکى ئه‌نجام بده‌ن و ئاهه‌نگ بگێڕن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ کرانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى به‌ڕووى وڵاتانى رۆژئاوا، سه‌ره‌تا رێگه‌یدا ژنانى سعودیه شۆفێرى بکه‌ن، که پێشتر قه‌ده‌غه‌بوو، پاشانیش رێگه‌یدا گه‌شتیارى وڵاتان سه‌ردانى شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بکه‌ن، دواتر رێگه‌یدا بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ دارى کریسمس و بوکه‌ڵه‌ى بابا نوئێل بفرۆشرێت و خه‌ڵکى ئه‌و وڵاته به‌شدارى ئاهه‌نگه‌کانى سه‌رى ساڵ بکه‌ن که به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ساڵى 2015ش بۆ یه‌که‌مجار مافى ده‌نگدان و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى به ئافره‌تان درا له هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاره‌وانیدا به‌وه‌ش سعوودیه بووه دواین وڵات که دانى به‌وه‌دانا ئافره‌تان مافى ده‌نگدانیان هه‌بێت.
به‌شێک له‌و کرانه‌وه سنوردارانه له سعودیه له‌کاتێکدایه، ئه‌و وڵاته که هاوپه‌یمانێکى سه‌ره‌کیى ئه‌مریکا و وڵاتانى ناتۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام پۆلیسى ئاداب و ئاین هه‌یه، که تایبه‌ته به پاراستنى نه‌ریت و بنه‌ماکانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام له‌و وڵاته، “فه‌رمان به چاکه و نه‌هى له خراپه بکه” په‌یڕه‌و ده‌کات.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، یه‌کێکه له‌و کاراکته‌رانه‌ى که هه‌نگاو به‌هه‌نگاو گۆرانکارى ئه‌نجام ده‌دات بۆ کرانه‌وه به‌رووى رۆژئاوادا، چاوه‌روان ده‌کرێت بریارو هه‌نگاوى نوێى دیکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش سعودییه‌کانى کردووه به دووبه‌شه‌وه، به‌شێکیان پشتیوانى ده‌که‌ن و به‌شه‌که‌ى دیکه که به‌شێوه‌یه‌کى کلاسیکى مامه‌ڵه ده‌که‌ن پێیانوایه ئه‌و بریارانه ناگونجێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا که سعودیه به‌بۆنه‌ى بوونى مه‌که وه‌ک قیبله‌ى مسوڵمانان به زیان به‌سه‌ریاندا ده‌شکێته‌وه.