عێراق ته‌واوى داهاتى فرۆشى نه‌وتى ئه‌مساڵى ئاشکرا کرد

"ته‌نها له‌م مانگه‌دا داهاتى نه‌وته‌که‌ى چوار ملیار دۆلار بووه‌ و به‌رمیلێک به‌ 49 دۆلار فرۆشراوه‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌کۆمپانیاى سۆمۆ ئاشکرایکرد، قه‌باره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌ فرۆشى نه‌وته‌وه‌ له‌ ساڵى 2020 ده‌ستکه‌وتوه‌، 42 ملیار دۆلار بووه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى خستنه‌بازاڕى نه‌وتى عێراق(سۆمۆ)، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى ره‌سمى هه‌واڵى عێراق، ئاشکرایکرد، قه‌باره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌ هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه‌ له‌ ساڵى 2020 ده‌ستکه‌وتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 42 ملیار دۆلار.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داهاتى فرۆشى نه‌وت له‌ مانگى کانونى یه‌که‌م(مانگى 12)ى ئه‌مساڵدا، چوار ملیار دۆلار بووه‌ که‌ نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌ 49 دۆلار فرۆشراوه‌.

هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کۆمپانیاى سۆمۆ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ له‌ ئێستادا عێراق نزکه‌ى سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ هه‌نارده‌ ده‌کات ئه‌وه‌ش دواى که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌کردن به‌پێى رێکه‌وتنى ئۆپیک پڵه‌س
عه‌لا یاسرى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌" نرخى نه‌وت به‌ره‌و باشتر ده‌روات و له‌و نرخه‌ى ئێستا پاشه‌کشه‌ ناکات".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار