عه‌لى خامنه‌یى ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ تۆڵه‌ى قاسم سلێمانى بکاته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رابه‌رى باڵاى ئێران له‌ ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانیدا، رایگه‌یاند:"ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ یه‌که‌م لێدانى به‌هێز ده‌بێت بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى کوشتنى سوله‌یمانی".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ى کانونى دووه‌مى 2021 عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى ئێران په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:"شه‌هیدکردنى سوله‌یمانى رووداوێکى مێژوویى بوو، رووداوێکى ئاسایى نا، که‌ مێژوو له‌ بیریبکات، به‌ڵکو وه‌ک خاڵێکى دره‌وشاوه‌ تۆمارى کردووه‌".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سوله‌یمانى بوو به‌ پاڵه‌وانى گه‌لى ئێران و پاڵه‌وانى ئوممه‌تى ئیسلامی، ئه‌مه‌ش خاڵێکى بنه‌ڕه‌تییه‌".

هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که‌ ئێرانییه‌کان شانازى به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌وه‌ى پیاوێک له‌ نێوانیاندا و له‌ گوندێکى دووره‌ده‌ستدا له‌دایکده‌بێت و هه‌وڵده‌دات و پێده‌گات و ده‌بێته‌ که‌سایه‌تییه‌کى دره‌وشاوه‌ و پاڵه‌وانى ئوممه‌تى ئیسلامی"ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ یه‌که‌م لێدانى به‌هێز ده‌بێت له‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانیدا".

له‌ به‌ره‌به‌یانى 3ى کانونى دووه‌مى 2020دا، ئه‌مریکا له‌ رێگه‌ى فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانه‌وه‌، هه‌ریه‌ک له‌ قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌ ئامانجگرت و تیایدا جگه‌ له‌و دوو سه‌رکرده‌ شیعه‌یه‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامى حه‌شدى شه‌عبی  کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار