ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆنا له تورکیا بڵاوده‌بێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆنا له تورکیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و وه‌زیرى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت تا ئێستا 15 حاڵه‌تى ڤایرۆسه نوێیه‌که‌یان تۆمار کردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى کانونى دووه‌مى 2021، فه‌خره‌دین کۆجا، وه‌زیرى ته‌ندروستى تورکیا رایگه‌یاند:" 15 حاڵه‌تى توشبون به‌کۆرۆناى نوێ له نێو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که له بریتانیاوه گه‌شتیان کردوه بۆ تورکیا تۆمارکراوه، ده‌ستبه‌جێ له شوێنێکى تایبه‌تدا که‌ره‌نتینه کراون".
مانگى رابردوو بریتانیا وه‌ک یه‌که‌م وڵات ڤایرۆسه نوێکه‌ى کۆرۆناى تۆمارکرد، دواتریش له چه‌ند وڵاتێکى دیکه له ئه‌وروپا تۆمارکرا که گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 30 وڵات که بریتین له به‌لیجکا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، دانیمارک، فیلاند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، پورتوگال و نه‌رویج، هه‌روه‌ها له وڵاتانى وه‌ک چین، هیندستان، ئه‌رده‌ن، لوبنان، ئیسرائیل، پاکستان، سینگاپور، ئیمارات، تایوان و کۆریاى باشور.