که‌تائیبى حزبوڵا له‌سه‌ر هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌مریکا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشکردنه‌ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌به‌غدا که‌تائیبى حزبوڵاى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى ئاشکرا کرد:"ئه‌مڕۆ ناچینه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ به‌غدا و ئه‌م حکومه‌ته‌ش ناڕوخێنین و هێشتا کات زۆره‌".

ئه‌مڕۆ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 ئه‌بوحسێن حه‌مداوی، ئه‌میندارى گشتیى که‌تائیبى حزبوڵاى عێراق که‌ سه‌ر به‌ئێرانه‌ رایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ بوونمان له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر (به‌غدا) به‌یعه‌تێکه‌ به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى و ئیمانداران، په‌یامێکى ڕێگه‌پێدانه‌ که‌ به‌په‌له‌ بکه‌ن له‌ تۆڵه‌کردنه‌وه‌، چونکه‌ هێشتا خوێنمان گرانه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌بوحسێن حه‌مداوى راشیگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ ناچینه‌ ناو باڵیۆزخانه‌ى خراپه‌کاری، هه‌وڵى ڕوخاندنى حکومه‌تیش ناده‌ین هێشتا کات زۆره‌".

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ى میلیشیا لایه‌نگرانى ئێران له‌ ساڵڕۆژى کوژرانى سوله‌یمانى و موهه‌ندیسدا له‌ به‌غداو هه‌ندێک شارى باشوورى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار