خۆپیشاندانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى پێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى به‌رفراوانى به‌شێک له‌ هاوڵاتیان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌غداى پایته‌خت له‌ ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ستیپێکرد.

کاتژمێر 2:30 خوله‌کى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 له‌ ساڵرۆژى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس خۆپیشاندانى حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نگرانى ئێران له‌ به‌غدا ده‌ستى پێکرد.

له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منیى عێراق بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌کانى وڵاتانى بیانى له‌ به‌غدا رێوشوێنى ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.

هاوکات میدیا عێراقییه‌کان ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که‌ هه‌زاران له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى و به‌شێک له‌ هاوڵاتیانى شیعه‌ مه‌زهه‌ب که‌ به‌شێکیان له‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌غداوه‌ هاتوون، له‌ مه‌یدانى ته‌حریر کۆبوونه‌ته‌وه‌.

رۆژى 3ى کانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێکى فرۆکه‌ بێفڕۆکه‌وانه‌کانى ئه‌مریکادا، هه‌ریه‌ک له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غدا کرانه‌ ئامانج و کوژران.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار