وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کانى هه‌رێم سوێندى یاسایى ده‌خوات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئامادەی كۆبوونەوەی نائاسایی بن بۆ سوێند خواردنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان و ده‌نگدان پێى.
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ى کانونى دووه‌مى2020، بانگهێشتى هه‌موو په‌رله‌مانتاران ده‌کات بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/1/6، بۆ بۆ سوێند خواردنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان و ده‌نگدان پێى.
لە نبانگێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان ھاتووە " بە پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نا ئاسایی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان. لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت".
دوێنێ 3/1/2020 وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال ئه‌ترووشی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كاندید كردووه و سیڤییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه. ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت".
پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندبوو، له رۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار.
وتیشی: "لەم هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و له نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و به‌رنامه‌ی کار دیاری ده‌کرێت، کە تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کان هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت".