نانسی پیلۆسی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵبژێردرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نانسی پیلۆسی لە پارتی دیموكراتی ئەمریكا، جارێكی تر بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.

نانسی پیلۆسی لە ساڵی 2019ەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكایە و تاكە ژنە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، لە دەنگدانی ئەمجارەی ئەنجومەنەكەشدا توانی 216 دەنگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا كیڤن مككارسی، ركابەری ئەو لە پارتی كۆماری 209 دەنگی بەدەستهێنا

نانسی پیلۆسی یەكەم ئافرەتە لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو پۆستە وەردەگرێت، ئەوە چوارەم جاری لەسەریەكیشە بۆ هەمان پۆست هەڵدەبژێردرێتەوە؛ تەمەنی 80 ساڵە، لە كالیفۆرنیا لەدایكبووە.

ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکە کە 435 کورسییە، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، نوێکرانەوە.

بابەتی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بۆ ئێستا بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە، لە چاوەڕوانیی هەڵبژاردنە لاوەکییەکانی ویلایەتی جۆرجیا، کە لەو هەڵبژاردنەدا پارسەنگی هێز و زۆرینەی دیموکرات یان کۆمارییەکان بەسەر ئەنجوومەنەکەدا دەردەکەوێت، ئەوەش هاوکات دەبێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، وەکو سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 20ی ئەم مانگەدا.

لەکاتێکدا کۆنگرێس خۆی بۆ ویلایەتێکی نوێ ئامادە دەکات، تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای وڵات، دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا نانێت و گومانی لەسەر سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.

ترەمپ رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2021 ئاشکرایکرد، ئامادەی خۆپێشاندانێکی ناڕەزایی دەبێت لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە 6ی ئەم مانگەدا، لە واشنتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار