لیژنه‌ی نه‌زاهه: 350 تریلیۆن دینار پاره‌ی دزراو براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه قه‌باره‌ی ئه‌و پاره دزراوانه‌ی براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به 350 تریلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ته‌ها ئه‌لدیفاعی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه به ئاژانسی ره‌سمیی عێراقی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی بۆ پاره دزراوه‌كانی دره‌وه‌ی وڵات پێكهێنا و له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌روونی و جدی كاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو به‌هۆی فشاری سیاسی و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، كاره‌كانی لیژنه‌كه خاو بووه‌ته‌وه.
وتیشی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تائێستا بودجه‌ی كارپێكردن و وه‌به‌رهێنانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه یه‌كه‌كان هه‌زار تریلیۆن دینار بووه و پاره‌یه‌كی زۆریان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له بواره جیاجیاكاندا به‌هه‌ده‌ر داوه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌و هه‌زار تریلیۆن دیناره، نه‌بینرا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیژی له به‌غدا و پارێزگاكان جێبه‌جێ بكرێت و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان كاری بچوك بوون یان دراون به كۆمپانیای كه‌م توانا.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه، نزیكه‌ی 350 تریلیۆن دینار له ساڵانی رابردوودا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و زۆربه‌ی ئه‌و پارانه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند به‌رپرسێك بووه.