دوای رێککەوتنی برێگزت له‌ بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا چى روده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

کۆتا ڕۆژى 2020 بە فەرمی وادەی راگوزەری رێککەوتنی برێگزت کۆتایی هات، بەریتانیا پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە نەماوە، زۆرێک دەپرسن دوای ئەوە چی ڕوودەدات و گۆڕانکارییەکان چی دەبێت.

دوای چوارساڵ لە گفتوگۆ و بەپێی رێککەوتنێک کە رۆژی 24-12-2020 لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا ئەنجامدرا، لە رێکەوتتی 1-1-2020 ەوە چیتر یاساکانی یەکێتی ئەوروپا لە بەریتانیا جێبەجێ ناکرێت بەڵکو رێککەوتنێکی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەرچەندە رێککەوتنی بازرگانی ئەنجامدرا و  بۆ ئەوەبوو چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە قورس نەبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکان رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هاتوچۆی هاوڵاتیانی نێوان یەکێتییەکە و بەریتانیا و ئاڵوگۆڕی شتومەک ، هەروەها لە بواری هاریکاری ستراتیژی و چەند بوارێکی دیکە گۆڕانکاری روودەدات.

پێش چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هاوڵاتیانی هەردوولا پێویستیان بەوە نەبوو پاسپۆرت بۆ سەردانی یەکتر بەکاربهێنن، تا ئێستاش پێویستیان بەوە نییە بەڵام لەیەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 ەوە چیتر دەبێت هاوڵاتیانی هەردوولا پاسپۆرت بۆ گەشتکردن بەکاربهێنن و تەنها 90 رۆژ لە باری ئاساییدا بۆیان هەیە لە بەریتانیا یاخود لە ئەوروپا بمێننەوە، دوای ئەو ماوەیە پێویستیان بە ڤیزای رێگەپێدان دەبێت کە بۆ دۆخی پێویستی و نەخۆشییە.

دۆخەکە بۆ ئەو کەسانەی لە بەریتانیان تاڕادەیەک ئاساییە، چونکە مووچەکانیان و بیمەی کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی کار بۆیان هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا روونادات، بەڵام ئەو ئەوروپیانەی دوای رێککەوتنەکە دەچنە بەریتانیا پێویستە ڤیزای کار وەربگرن و پێویستە زمانی ئینگلیزیش بزانن، بۆ بەریتانیەکانیش بە هەمانشێوە دەبێت زمانی ئەو وڵاتە بزانن کە بۆی دەچن و ڤیزای کاریش وەربگرن، لەمەودوا خوێندکارانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاش کە لە وڵاتی خۆیان نین پێویستیان بە ڤیزەی خوێندن دەبێت.

لە رووی بازاڕیشەوە لەمەودوا بەپێی رێککەوتنێکی ئابووری باجەکان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت، بەڵام بۆ هاوردە و هەناردەی هەندێک شتومەک لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا پێویست دەکات بەڵگەنامەی زیاتر پێشکەش بکرێت، راوچییە ئەوروپیەکانیش دەتوانن تا پێنج ساڵ و نیوی دیکە بچنە ئاوەکانی بەریتانیاوە بۆ راوکردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار