که‌سێکى دیکه‌ى هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆی ده‌ستگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پۆلیسی چۆمان هاوڵاتییەکی دەستگیرکرد، کە مامەڵەی هاوشێوەی مامەڵەکەی سلێمانی هەڵشۆیی ئەنجام داوه‌ و  لەماوەی ١٥ ڕۆژ  ١١ ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل پارچە ئەرزێك و بایی ١٠٠٠٠$ دۆلار كارتی وەرگرتوە.

موقەدم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 4کانونى دووه‌مى2021 رایگه‌یاند" کە دوێنێ كاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ، هاوڵاتی ( ك. ع ) لەسەر فەرمانی دادوەری داواكاری گشتی شارۆچکەی چۆمان لەلایەن پۆلیسی چۆمانەوە دەستگیر كرا، چونكە مامەڵەی گوماناویی دەكرد، وەك مامەڵەی ئەو هاوڵاتییەی كە لە پشدەر كردی”.

شەماڵ دێواری، ڕایگەیاند”بەپێی وتەی خۆی سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبێلی بەنهێنیی وەرگرتوە، پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە،  كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە هەشت ئۆتۆمبێل و بەبڕی ١٠ هەزار دۆلار كارتی مۆبایلی وەرگرتوە بەرامبەر ئەوەی، كە بۆ ماوەیەكی دیارییكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە”.

بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی سۆران،”بڕی ئەو شتانەی، كە وەری گرتوە لەماوەی ١٥ ڕۆژ  ١١ ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل پارچە ئەرزێك و بایی ١٠٠٠٠$ دۆلار كارتی وەرگرتوە، ئەمە جگە لەوەی لەكاتی دەستگیركردنیشیدا مامەڵەی  شەش ئۆتۆمبێلی تری لا بوو، خەریك بوون پێی بدەن بەڵام پۆلیسی چۆمان دەستگیری کرد”.

سلێمان هەڵشۆیی، گەنجێکی دەڤەری پشدەرە، کە بە ماوەی چەند مانگێک دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵکی پشدەر و قەڵادزێی بە شێوەی جۆراو جۆر وەرگرت و دواجار مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و پۆلیس دەستگیری کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار