وه‌زیرى دارایى مووچه‌ى 10هه‌زار مووچه‌خۆرى "نایاسایى"بڕى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕینی مووچه‌ی 10 هه‌زار مووچه خۆری نایاسایی راگه‌یاند.
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 4کانونى دووه‌مى2021 بڵاویکردۆته‌وه پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە 2 ساڵی 2020 و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی 10 هه‌زار و 609 مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.
راشیگه‌یاندووه: هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.