وه‌زیری پێشمه‌رگه: ده‌بێت به‌غدا شایسته‌ داراییه‌كان‌ خه‌رج بكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند به‌غدا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردوه‌ و ده‌بێت به‌غدا شایسته‌ داراییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج بكات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2020،‌ د.به‌شیر حه‌داد، جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و دوای كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ‌جه‌ختیكرده‌وه‌، دەبێت عێراق شایستە  داراییەكانی پێشمەرگە  بدات، 

چونكه‌ بەگوێرەی  دەستور پێشمەرگە لە سیستەمی بەرگری عێرادایه‌ و وتی "عێراق ستەمێكی گەورەی  لە  پێشمەرگە  كردووە".

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند، لەسەر ناوچە جێناكۆكەكان و شایستە داراییەكانی و وەزارەتی  پێشمەرگە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كرد، وتیشی لەبەر نەبونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا،  سوپای عێراق پشتیوانیی لایەنی دیكەی  كردووە .

جێگره‌ كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی "ئەوە  حكومەتی  عێراق  نیە  بەڵكو  هەندێك  لایەنن كه‌  نایانەوێت  ڕێككەوتن  لەگەڵ هەرێم  بكرێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار