کۆرۆناى نوێ گه‌یشته‌ ئێران و چوار که‌س تووشبوون

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستیى ئێران، تووشبوونى چوار که‌سى دیکه‌ى به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ راگه‌یاند که‌ چوار که‌سن و ئه‌ندامى یه‌ک خێزانن و له‌ وڵاتى به‌ریتانیا گه‌راونه‌ته‌وه‌ تاران.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 10ى کانونى دووه‌مى 2021، سه‌عید نمه‌کی، وه‌زیرى ته‌ندروستیى ئێران رایگه‌یاند:" ئه‌و خێزانه‌ سه‌ردانى ئه‌وروپایان کردووه‌ و پشکنینه‌کانى کاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان نێگه‌یڤ بووه‌، به‌ڵام دواتر که‌ پشکنینیان بۆ کرایه‌وه‌ ده‌رکه‌وت ئه‌وان تووشبووى کۆرۆناى نوێى به‌ریتانیان".

کۆرۆناى نوێ یه‌که‌مجار له‌ به‌ریتانیا له‌ مانگى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو راگه‌یێندرا، جیاوازیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ کۆڤید19 ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

به‌ریتانیا به‌هۆى خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌ و زۆریى ژماره‌ى تووشبووان، قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى تا ناوه‌ڕاستى مانگى شوبات راگه‌یاندووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار