ناوى په‌رله‌مانتاره بێده‌نگه‌کانى کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى کوردستاندا هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه و 14 په‌رله‌مانتار له 14 جار زیاتر قسه‌یان کردووه، ئه‌وه‌ش به‌پێى راپۆرتێکى ئه‌نستیتۆى په‌ى بۆ چاودێرى کاره‌کانى په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌پێى دوایین راپۆرتى ئه‌نستیتۆى په‌ى، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى پارتى که پێکهاتوون له، (رزگار عیسا، ئه‌رشه‌د حسێن، به‌ختیار شوکرى، رۆژان ئیبراهیم)، له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا و له‌کۆى نۆ دانیشتن هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
هه‌روه‌ها به‌پێى راپۆرته‌که، 14 په‌رله‌مانتار یه‌کجار قسه‌یان کردووه، 15 په‌رله‌مانتار دوو جار، 11 په‌رله‌مانتار سێ جار، 11 په‌رله‌مانتار چوارجار، 15 په‌رله‌مانتار پێنج جار، چوار په‌رله‌مانتار شه‌ش جار قسه‌یان کردووه.
هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ( رێبوار عه‌بدوره‌حیم عه‌بدوڵا) زۆرترین جار قسه‌یکردووه که 25 جار بووه، دواى ئه‌ویش مه‌م بورهان قانع دێت به 20 جار، پاشان زاهیر محه‌مه‌د 19 جار.
له‌به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دیاریکراوه که ئاماده‌نه‌بوون یاخود مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، هه‌ریه‌که له جه‌لال محه‌مه‌د (پارتى)، دابان محه‌مه‌د گۆڕان)، کاوه عه‌بدولقادر (نه‌وه‌ى نوێ) زۆرترین مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه که شه‌ش مۆڵه‌ت بووه.