هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دواخرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌له‌سه‌ر داواکارى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، له‌کۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا بڕیاردرا به‌ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ دواى مانگى (ئه‌یلول/9)ى ئه‌مساڵ.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ "له‌سه‌ر داواکارى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌کى که‌م له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌ و کۆمسیۆن ناتوانێت سه‌رجه‌م ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو بکات، بڕیاردرا به‌ دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌ له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان دراوه‌ و ده‌که‌وێته‌ دواى مانگى (ئه‌یلول/9)ى ئه‌مساڵ و کاته‌که‌شى به‌ وردى دیارینه‌کراوه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌چه‌ند کاتژمێرى داهاتودا هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق به‌یاننامه‌ى فه‌رمى له‌باره‌ى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌.

31ى (ته‌موز/7)ى 2020 مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رۆژى 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیاریکرد، به‌ڵام کاته‌که‌ بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ دواخرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار