سه‌رکرده‌یه‌کى شیعه‌ حزبێکى نوێى له‌عێراق دامه‌زراند

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
 سه‌رکرده‌یه‌کى دیارى شیعه‌ باقر جه‌بر ئه‌لزوبیدى حیزبێکى سیاسى نوێى راگه‌یاندو به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى له‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق وه‌رگرت.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى کانونى دووه‌مى 2021، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، پارته‌ نوێیه‌که‌ که‌باقر زوبه‌یدى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات رۆژى 14ى ئه‌م مانگه‌ له‌به‌غدا کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نجامدا و به‌فه‌رمى مۆڵه‌تى له‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ناوى ( ئینجاز ) ه‌وه‌ وه‌رگرت.


ئه‌لزوبه‌یدى ساڵى 1946 له‌پارێزگاى میسان له‌دایکبووه‌، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ئه‌ندازیارى شارستانیدا هه‌یه‌، یه‌کێک بووه‌ له‌ سه‌رکرده‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامی، ساڵى 2004 وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ بووه‌ له‌حکومه‌ته‌که‌ى ئه‌یاد عه‌لاوی


باقر الزوبه‌یدى ساڵى 2005 وه‌زیرى ناوخۆ بوه‌ له‌  له‌حکومه‌ته‌که‌ى ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ساڵى 2006 تا 2010 وه‌زیرى دارایى بوه‌ له‌حکومه‌ته‌که‌ى نورى مالیکیدا و ساڵى 2014 دا وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بووه‌ له‌حکومه‌ته‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار