نوام چۆمسکى: شۆرشى رۆژئاڤا موحجیزه‌یه... کورد پێویسته به‌جیهانى بناسێنێت
"سیاسه‌تى بایدن جیاواز ده‌بێت له تره‌مپ و به تورکیا ناڵێت برۆ کورده‌کان بکوژه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوام چۆمسکى ڕ‌ۆشنبیرى ناودارى ئه‌مریکا له سمینارێک له زانکۆى ڕۆژئاڤا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد شۆڕشى ڕۆژئاڤا “په‌رجو” (موعجیزه)یه و به‌هایه‌که که پێویسته کورد به جیهانى بناسێنێت و ده‌شڵێت:" سیاسه‌تى بایدن جیاواز ده‌بێت له تره‌مپ و به تورکیا ناڵێت برۆ کورده‌کان بکوژه".
نوام چۆمسکی، ڕ‌ۆشنبیرى ناودارى ئه‌مریکا، به شێوه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس، به‌شدارى سمینارێکى زانکۆى ڕۆژئاڤا له شارى قامشلۆ بوو، که به ده‌یان که‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیر‌و خوێندکار تێیدا ئاماده‌بوون.
نوام چۆمسکى له سمیناره‌که‌دا ڕوانگه‌ى خۆى له‌سه‌ر شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان باسکردو وتى:" ڕۆژئاوا له دۆخێکى زۆر دژوار دایه، کێشه‌ى سه‌ره‌کیى ئه‌وه‌یه که به چ شێوه‌یه‌ک له هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا که به ئه‌رێ کردنى ئه‌مریکا ئه‌نجامده‌درێت، ڕزگارى بێت، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ڕ‌ژێمى دڕنده‌ى ئه‌سه‌د هه‌یه، مانه‌وه‌ى ڕۆژئاوا تا ئه‌م قۆناغه‌ش “په‌رجۆ” (موعجیزه)ـیه، ئه‌زمونى ڕۆژئاوا پیشانیدا که پشتیوانیى نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌کرێت".
ناوبراو وتیشى:" بایدن بێ فشارى گه‌ل، هه‌مان سیاسه‌تى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا په‌یڕه‌و ده‌کات، له‌وانه‌یه سیاسه‌تى له ترامپ جیاواز بێت، به‌ڵام نه ئه‌وه‌نده‌ش، بۆیه پێویسته هه‌مووان فشار بخه‌نه سه‌ر بایدن، هه‌رچه‌ند باوه‌ر ناکه‌م بایدن وه‌ک ترامپ دڕنده بێت، باوه‌ر ناکه‌م به تورکیا بڵێت که بڕۆ داگیر بکه و کورده‌کان بکوژه".