گۆران له به‌غدا: نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و تاڵان فرۆشى مه‌که‌ن
"چیتر له پاڵ تاڵانکردنى داهاته‌کانى کوردستاندا خه‌ڵکى کوردستان بێموچه و بێ بودجه نه‌کرێ"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"پێویسته نه‌وتى خه‌ڵکى کوردستان ببێته هۆى کۆتاییهێنان به کێشه‌ى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى فیدراڵیدا، نه‌ک هه‌رزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێته خزمه‌تى ده‌وڵه‌تان و حزب و خێزانه سیاسیه‌کان".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021 فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "هه‌مو هه‌وڵێکى فراکسیۆنى گۆڕان وه‌ک پێکهاته‌یه‌کى کاریگه‌رى ناو هاوپه‌یمانیى هیواى کوردستانى چالاککردنى رۆڵى نوێنه‌رایه‌تیه له ئاست کارى پێکه‌وه‌ییدا و رێگرتنه له هه‌ر قۆرخکارییه‌کى ناو پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق که حزبێک یان ئاراسته‌یه‌کى سیاسیى ناو هه‌رێم بیه‌وێت به‌ناوى نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه و له‌سه‌ر حسابیى خه‌ڵکى هه‌رێم، ئه‌جێندا حزبیى و شه‌خسى و عائیلیه‌کانیان جێکه‌وت بکه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى فیدڕالى بۆ ساڵى 2021، فراکسیۆنى گۆڕان به‌وپه‌ڕى ڕاشکاوییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه چیتر له پاڵ تاڵانکردنى داهاته‌کانى کوردستاندا به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت خه‌ڵکى کوردستان بێموچه و بێ بودجه نه‌کرێ به‌ناوى دروشمى موزه‌ییه‌ف و، کاتى ئه‌وه هاتوه نه‌وتى خه‌ڵکى کوردستان ببێته هۆى کۆتایى هێنان به کێشه‌ى پشکى هه‌رێم له موازه‌نه‌ى فیدراڵیدا، نه‌ک هه‌رزانفرۆش و تاڵانفرۆش بخرێته خزمه‌تى ده‌وڵه‌تان و حزب و خێزانه سیاسیه‌کان".
فراکسیۆنى گۆران ده‌شڵێن "ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و قه‌ناعه‌ته سیاسیانه‌ن که له سه‌ره‌تاى گۆڕانه‌وه وه‌ک به‌ڵێنى سیاسیى به‌خه‌ڵکمانداوه و له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نابینه پارێزه‌رى خه‌ڵکى لاده‌ر و به‌رده‌وام ده‌بین له نوێنه‌رایه‌تى کردنى راسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌رى گۆڕانخواز و ناڕازیى کوردستان که ئێمه شه‌رعییه‌تمان له‌وان وه‌رگرتوه".