تره‌مپ نامه‌یه‌کى ده‌ستنوس بۆ بایدن جێده‌هێڵێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ، نامه‌یه‌کى ده‌ستنوسى بۆ جۆ بایدن جێهێشتووه، به‌ڵام روون نییه که چى تیادا نوسیوه.
که‌ناڵى سى ئێن ئێن بڵاویکرده‌وه، به‌پێى نه‌ریتى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، هه‌موو سه‌رۆکێک نامه‌یه‌کى ده‌ستنوس بۆ سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى وڵاته‌که به‌جێدهێڵێت تا رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونیدا، بیخوێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێى زانیارییه‌کانى سى ئێن ئێن، به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایی، نامه ده‌ستنوسه‌کان هیواى به‌ختێکى باشى تیادایه بۆ سه‌رۆکه نوێیه‌کان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20ى کانونى دووه‌مى 2021 دۆناڵد تره‌مپ له کۆشکى سپى وتارى ماڵئاوایى خوێنده‌وه و تیایدا، به‌بێ ناوهێنانى جۆ بایدن، هیواى به‌ختێکى باشى بۆ ئیداره‌ى داهاتووى ئه‌مریکا خواست.
رۆژى 3ى 11ى 2020 هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌چوو و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراته‌کان به به‌ده‌ستهێنانى زیاتر له 81 ملیۆن ده‌نگى هاوڵاتیان و 306 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردن رکابه‌رییه‌که‌ى له دۆناڵد تره‌مپى کاندیدى کۆمارییه‌کان برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ زیاتر له 74 ملیۆن ده‌نگى هاوڵاتیان و 232 ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌ستهێنا و شکستى هێنا به‌رانبه‌ر رکابه‌ره دیموکراتییه‌که.
بڕیاره ئه‌مشه‌و کاتژمێر 7:30 خوله‌ک به‌کاتى هه‌رێمى کودرستان جۆو بایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا سوێندى یاسایى بخوات.