هاتوچۆى سلێمانى: تونێلى پێشره‌و داده‌خرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، ئاگادارى شۆفێران ده‌که‌ینه‌وه که‌له‌ئێستادا ڕێگاى سه‌ره‌کى تونێلى پێشڕه‌و له دیوى سیته‌ک به‌هۆى به‌فربارینه‌وه گیراوه و داوا ده‌که‌ن شۆفێران هاتوچۆکردن بۆ سنورى شارباژێر رابگرن.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 20ى کانونى دووه‌مى 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه باس له‌وه‌کراوه، شۆفێران ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که ڕێگاى سه‌ره‌کى تونێلى پێشڕه‌و له دیوى سیته‌ک به‌ھۆى بارینى به‌فر بۆ شۆفێریکردن گونجاو نیه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، داوا له‌شۆفێران ده‌که‌ن ژیانى خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ھاتوچۆکردن بۆ سنورى شارباژێر رابگرن.
ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێکى به‌فربارین ناوچه جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه و به‌وهۆیه‌ش له‌ژماره‌یه‌ک رێگه‌ى سه‌ره‌کى ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆى شۆفێران دروستبوه.
