راوێژکارێکى بارزانی: تورکیا بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیی له شنگال دروست ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژکارێکى راگه‌یاندنى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتی دیموکراتى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که ، "تورکیا به نیازه بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له ناوچه‌ى شنگال دروست بکات"، ده‌شڵێت:" عێراق و هه‌رێم کارده‌که‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان له خاکى عێراقه‌وه هیچ هێرشێک نه‌کاته سه‌ر تورکیا یا ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکات که گه‌ریلاى لێیه".
کیفاح مه‌حمود، راوێژکارى راگه‌یاندنى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان به ئاژانسى سپوتنیکى روسى راگه‌یاند:"ئه‌و زانیارییانه‌ى که له ئیداره‌ى تورکیاوه دزه‌یان کردووه، به‌رنامه‌ى ئه‌نقه‌ره ئه‌وه‌یه که به‌نیازه بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له قه‌زاى شنگال دروست بکات."
هه‌روه‌ها کیفاح مه‌حمود راشیگه‌یاند که له سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌م دواییه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیادا بۆ هه‌رێمى کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر هاوکاریى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا کراوه‌ته‌وه و تورکیاش به پێویستى زانیوه په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌غداو هه‌ولێر به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربکرێن و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگى چاره‌سه‌رکردنى کێشه ئه‌منییه‌کان له په‌یوه‌ست به بونى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) کردۆته‌وه له هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
رۆژى سێشه‌ممه خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا دواى سه‌ردانى بۆ به‌غدا، گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبونه‌وه.
راوێژکاره‌که‌ى مه‌سعود بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه که عێراق و هه‌رێم کارده‌که‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) به‌تایبه‌ت له دواى رێککه‌وتنى شنگال، که هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن په‌که‌که رازى بکه‌ن له خاکى عێراقه‌وه هیچ هێرشێک نه‌کاته سه‌ر تورکیا یا ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکات که گه‌ریلاى لێیه.
هاوکات کیفاح مه‌حمود باسى له‌وه‌شکردووه : "ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه هه‌ر سێ لایه‌نى به‌غداو هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و شته‌یه له دیداره‌کانى ئه‌م دواییه‌دا رون بۆته‌وه."
ساڵى رابردوو سه‌رۆکایه‌تى تورکیا نه‌خشه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه که ئه‌نقه‌ره 37 بنکه‌ى سه‌ربازى له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌و سه‌ردانى خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیاش پشتراستى ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌یانه‌وێت په‌که‌که له شه‌نگالدا نه‌مێنێت و بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى جێگیر بکه‌ن بۆ لێدان و چاودێریکردنى په‌که‌که.
تورکیا له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کردوه که ده‌بێت په‌که‌که له شنگال ده‌ربکرێت ئه‌گه‌ر نا خۆیان به‌و کاره هه‌ڵده‌ستن.
ساڵى رابردوش حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم رێککه‌وتنێکیان له‌باره‌ى شنگاله‌وه ئیمزاکرد که به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ئه‌منییه‌تى قه‌زاى شنگال له‌ده‌ست سوپاى عێراق و پۆلیسى فیدراڵى و ده‌زگاى ئاسایشى عێراقدا ده‌بێت، به‌ڵام رێککه‌وتنه‌که ناڕه‌زایه‌تى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شنگال(یه‌به‌شه)ى لێ که‌وتووه‌ته‌وه.