فوئاد حوسێن داوایه‌ک ئاراسته‌ى جۆوبایدن ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆ بایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌کات له گفتۆگۆى ستراتیجى نێوانیان به‌رده‌وام بن و ده‌شڵێت:" گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا بکرێت".
فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوا له جۆو بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کات که به‌رده‌وامى بدرێت به گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریکا.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواش ده‌کات که"تیمێکى نوێ پێکبهێنن بۆ ئه‌و پرسه و به‌رده‌وامى به دانوستانه‌کان بده‌ن، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ى بابه‌ته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌کان و بوونى هێزى ئه‌مریکا له عێراقدا".
گفتوگۆى نێوان به‌غدا و واشنتۆن له چوارچێوه‌ى رێککه‌وتنى ستراتیژیى 2008ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دایه، له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو، گفتوگۆى ستراتیجى نێوانیان ده‌ستیپێکرده‌وه و به به‌شدارى وه‌فدى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تى ده‌یڤد هه‌یل، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته و وه‌فدى حکومه‌تى عێراقى به سه‌رۆکایه‌تى عه‌بدولکه‌ریم هاشم مسته‌فا، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له رێگه‌ى ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه گه‌ڕى یه‌که‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به‌ڕێوه‌چوو.
له مانگى ئابى ساڵى ٢٠٢٠دا، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى به ئاماده‌بوونى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی، مایک پۆمپیۆ، گه‌ڕى دووه‌مى گفتوگۆى ستراتیجى نێوان عێراق و ئه‌مریکا له واشنتۆن ئه‌نجامدراوه.