موسه‌نا ئه‌مین بۆ هاوڵاتى: هه‌رێم مانگانه 90 ملیۆن دۆلار له فرۆشى نه‌وته‌که‌ى زه‌ره‌ر ده‌دات
حکومه‌تى هه‌رێم کێشه‌ى خه‌ڵک به کێشه‌ى خۆیان نازانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه به‌و شێوه‌یه موچه دابه‌شى بکه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێکى کورد له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه، به‌ڵکو بۆ خۆپاراستن له کاریگه‌رییه‌کانى رێکه‌وتن هاتوون" و ده‌شڵێت:"هه‌رێم یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به که‌متر له 10 دۆلار ده‌فرۆشێت به‌راورد به‌سۆمۆو مانگانه 90 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌کات".
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم هه‌راجى نه‌وته‌که‌ى ده‌کات بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 10 دۆلار که‌متر ده‌یفرۆشێت که کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و به‌مه‌ش زه‌ره‌رى مانگانه‌ى 90 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکییه".
ناوبراو وتیشى:" داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌دا 29% چووه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ى دارایى هه‌رێم و له‌سه‌دا 71% چووه بۆ کۆمپانیا بیانى و ناوخۆییه‌کانى نه‌وت".
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن سه‌ردانى به‌غدایان نه‌کردووه به‌ڵکو بۆ"خۆپاراستن بووه له کاریگه‌رییه‌کانى رێککه‌وتن، چونکه ئه‌گه‌ر بته‌وێت کێشه‌ى خه‌ڵک و موچه چاره‌سه‌ر بکه‌یت ده‌بێت رێگایه‌ک دیارى بکه‌یت که بگه‌یته رێککه‌وتن، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم کێشه‌ى خه‌ڵک به کێشه‌ى خۆیان نازانن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و داهاته‌ى که هه‌یه چه‌ندبوو به حسایبى خۆیان به‌و شێوه‌یه موچه دابه‌شى بکه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هیچ ئاسۆیه‌ک نییه بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، وتیشى:" هیوادارم هه‌ڵه‌بم له‌مه‌دا، به‌ڵام نه‌هاتوون مسۆگه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆران بکه‌ن".
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که حکومه‌تى عێراقیش ساڵى رابردوو یاساى قه‌رزیان هێنایه په‌رله‌مان و کارێکیان کرد ئه‌گه‌ر داهات نه‌درێته به‌غدا ئاماده نین پاره‌ى به‌لاش بنێرن بۆ هه‌رێم"حکومه‌تى عێراقیش خۆى دزیووه‌ته‌وه له به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان".