ته‌ندروستى عێراق هۆشدارى هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆنا ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هۆشدارى له هاتنى شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ده‌دات که به‌بڕواى وه‌زاره‌ته‌که شه‌پۆلێکى توندتر‌و کوشنده‌تر ده‌بێت به‌راورد له شه‌پۆلى پێشوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، وێڕاى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوتان به ڤاکسین، له هه‌ندێک له وڵاتانى جیهان به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى مه‌ترسیدارى ژماره‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان له‌سایه‌ى ئفلیجبونى به‌هێزترین سیستمه ته‌ندروستییه‌کاندا له‌به‌رده‌م په‌تاى کۆرۆنادا به‌خۆوه ده‌بینن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌م شه‌پۆلى دووه‌مه سه‌لماندویه‌تى توندتر و کوشنده‌تره له شه‌پۆلى یه‌که‌م، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌رکه‌وتنى زنجیره‌ى نوێى مه‌ترسیدارى ڤایرۆسه‌که له‌وانه‌ى زنجیره‌ى گۆڕاوى به‌ریتانى و باشورى ئه‌فریقا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که وه‌زاره‌ته‌که به‌رده‌وام له بۆنه جیاجیاکاندا هۆشدارى داوه‌ته هاوڵاتیان له‌باره‌ى پابه‌ندنه‌بونیان به رێنماییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌هۆى چاکبونى دۆخى په‌تاکه‌وه له عێراق، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هاوڵاتیان وه‌ک پێویست پابه‌ندنه‌بون.
ته‌ندروستى عێراق ئاشکراشیکردوه که ئاماژه‌کان نیشانى ده‌ده‌ن له‌ماوه‌ى دو هه‌فته‌ى دواییدا به‌رزبونه‌وه‌یه‌کى که‌م هه‌یه له ژماره‌ى توشبواندا له‌عێراق، ئه‌وه‌ش ره‌نگه نیشانه‌ى سه‌ره‌تاى شه‌پۆلى دوه‌مى په‌تاکه بێت که ره‌نگه خراپتر بێت له شه‌پۆلى یه‌که‌م به‌هۆى نه‌بونى پابه‌ندیى به رێکاره خۆپارێزییه‌کانه‌وه.
هاوکات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق وتوشیه‌تی، هۆشدارى ده‌ده‌ین له مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى زیادبونى توشبون و مردن به ڤایرۆسه‌که، ئه‌و شته‌ى ناچارمان ده‌کات بڕیار‌و رێکارى توندتر بگرینه‌به‌ر له‌وانه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رگرتن له کاریگه‌رییه کاره‌ساتباره‌کانى ئه‌و شه‌پۆله‌ى به‌ڕێوه‌یه.
وازاره‌ته‌که داواى له هاوڵاتیان کردوه رێکاره‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن به‌تایبه‌ت به به‌ستنى ماسک و په‌یڕه‌وکردنى دوریى نێوانیان و دورکه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغى و شتنى ده‌ست.