شه‌ڕى قورس له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و تورکیا ده‌ستى پێکردووه‌ته‌وه
تورکیا‌و میلیشیاکانى به رۆکێت رێگاى نێوده‌وڵه‌تى ئێم فۆر بۆردومان ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تورکیا‌و میلیشیا چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه تا ئێستا به رۆکێت و تۆپى دوورهاوێژ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند گوندێکى عه‌ین عیسا‌و رێگاى نوێه‌ده‌وڵه‌تى ئێم فۆر، هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیش به‌توندى وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
ئاژانسى فوراتنیوز ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ى کانونى دووه‌مى 2021 بڵاویکرده‌وه که له عه‌ین عیسا ڕ‌ژێمى تورکیا و میلیشیا چه‌کاره ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه و تائێستا شه‌ر و پێکدادان به‌رده‌وامه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که هێرشه‌کانى تورکیا‌و میلیشیا ئیسلامییه‌کانى به ڕۆکێت و تۆپى دوورهاوێژ بۆ سه‌ر گوندى (مه‌علله‌ک) و (ڕێگاى ئێم چوار)ى نێوده‌وڵه‌تى کردووه‌ته ئامانج.
هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى به‌رپه‌رچى هێرشه‌کانیان داوه‌ته‌وه و تێکیان شکانوون" له دوروبه‌رى گوندى مه‌علله‌کى باکورى ڕۆژائاڤاى عه‌ین عیسا شه‌ر به قورسى به‌رده‌وامه".