عێراق پاره نایاساییه‌کان که براونه‌ته ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق رایگه‌یاند، کار له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى جیهانى ده‌که‌ن، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى عێراق، که به نایاسایى براونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى شوباتى 2021 ره‌مزى نو‌عمان نێرده‌ى تایبه‌تى بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق راگه‌یاند:" گۆڕانکارى له به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار واده‌کات، که عێراق بتوانێت داهاته‌کانى زیاتر بکات".
نێرده‌ى تایبه‌تى بانکى نێوده‌وڵه‌تى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له ئێستادا یه‌ده‌گى دراوى عێراق، زیاتر له 55 ملیار دۆلاره.
پێشتر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" به‌دواداچون بۆ هه‌موو ئه‌و پارانه ده‌که‌ین که براونه‌ته ده‌ره‌وه به نایاسایى".
پێشتر، بانکى ناوه‌ندى عێراقى نرخى 100 دۆلارى به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینار جێگیرکرد و له وه‌زاره‌تى دارایى و له بانکه‌کانیشدا به‌رامبه‌ر به146 هه‌زار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش به 147 هه‌زار دینار دیاریکرد.