‌حه‌لبوسى بڕیارێکى له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، تا تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021، کاره‌کانى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و پشوو وه‌رناگرن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى شوباتى 2021 راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى رایگه‌یاندووه‌، کاره‌کانى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت تا تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایى 2021.

پێشتر په‌رله‌مانى عێراق، وه‌رزى یاسادانانى یه‌که‌مى له‌ سێیه‌م ساڵى یاسادانان، بۆ ماوه‌ى مانگێک درێژکرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستى ته‌واوکردنى چه‌ند یاسایه‌کى گرنگ له‌ نێویاندا پرۆژه‌یاساى بودجه‌.

رۆژى 29ى (کانونى یه‌که‌م/12)ى 2020، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، گه‌یشتنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ راگه‌یاند و رۆژى 9ى مانگى رابردوو، کۆبونه‌وه‌کانى تایبه‌ت به‌گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ ده‌ستپێکرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار