داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى عێراق نزیکه‌ى پێنج ملیار دۆلار بووه‌

"یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌ 53 دۆلارو 29 سه‌نت فرۆشراوه‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له‌ مانگی کانوونى یه‌که‌مى رابردودا داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته‌ چوار ملیارو 793 ملیۆن‌ و 82 هه‌زار دۆلار.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌پێى ئاماره‌کانى کۆمپانیاى به‌ بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)، له‌ مانگى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ، 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى بازاڕه‌کانى جیهان کراوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو کۆى گشتى داهاتیش له‌و مانگه‌دا چوار ملیار و 793 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بووه‌.

هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌ مانگى کانوونى دووه‌مى ڕابردوودا 53 دۆلار و 29 سه‌نت بووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار