خه‌لیفه خه‌فته‌ر پێشوازى له پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى به‌ڕێوه‌بردنى کاتى لیبیا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى نیشتیمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ر پێشوازى له پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى به‌ڕێوه‌بردنى کاتى له‌لیبیا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى شوباتى 2021 له راگه‌یه‌ندراوێکدا سوپاى نیشتیمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ر رایگه‌یاند پشتیوانى له پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێى ده‌سه‌ڵاتى کاتى لیبیا ده‌که‌ین.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا سوپاى نیشتیمانى لیبیا داواى له‌حکومه‌تى نوێ کردووه مه‌رجه‌کانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد رابگه‌یه‌نێت و زه‌مینه‌سازى بۆ بکات که بڕیاره له‌مانگى 12ى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت.
دوێنێ هه‌ینى، ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى کاتى لیبیا له ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دیالۆگى سیاسى ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا که له وڵاتى سویسرا به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو بۆ کۆتایى هێنان به‌شه‌ڕ.
حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیاوه پشتیوانى کراو هه‌زاران میلیشیاى چه‌کدارى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته کرد، سوپاى نیشتمانى لیبیاش به سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه خه‌فته‌ر له‌لایه‌ن روسیاوه پشتیوانى ده‌کرا.