خامنه‌یى مه‌رجى تارانى بۆ پابه‌ندبوون به‌ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران مه‌رجى وڵاته‌که‌ى بۆ پابه‌ندبون به‌ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاتانى کاریگه‌رى جیهان ئاشکراکرد و رایگه‌یاند:" پێویسته‌ سه‌ره‌تا ئه‌مریکا گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 7ى شوباتى 2021، به‌پێى میدیاکانى ئێران، عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌میانه‌ى پێشکه‌شکردنى وته‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" تا واشنتن سزاکانى سه‌ر تاران هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه‌ ده‌ستبه‌ردارى پێشکه‌وتنه‌کانمان نابین له‌پرۆگرامى ئه‌تۆمیدا".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار