تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى نوێى دژى په‌که‌که‌ ده‌ستپێکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى نوێى سه‌ربازیى له‌ ناوچه‌کانى تورکیا دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) ده‌ستپێکرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، له‌ژێر ناوى "ئارن-8" له‌ ناوچه‌کانى (هاتای، غازى عه‌نتاب، عوسمانییه‌) ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى دژى په‌که‌که‌ ده‌ستپێکردووه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیا هێماى بۆ ئه‌وه‌کردووه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ به‌به‌شداریى هه‌زار و 670 ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ده‌بێت و ئامانج لێى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌یه‌ له‌ په‌که‌که‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار