ئه‌مریکا بۆ تورکیا: رێز له‌سه‌روه‌رى خاکى عێراق بگره
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایده‌گه‌یه‌نێت" هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى له‌ناو خاکى عێراقدا، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕه‌زامه‌ندى و ڕێز له سه‌روه‌رى عێراقدا بێت".
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (چیاى گاره)و ده‌وروبه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که " له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى سوپاى تورکیا له چیاى گاره له هه‌رێمى کوردستان ئاگادارکراون".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه:" ده‌بێت تورکیا ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاکى عێراق بگرێت‌و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازییش له‌نێو خاکى عێراق، دیسانه‌وه پێویسته ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاکى ئه‌و وڵاته بگرێت".
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردودا به‌ره‌نگارى له‌شکرکێشیه‌کانى سوپاى تورکیا له‌هه‌رێمى گاره‌ى سنورى قه‌زاى ئامێدى بونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا فڕۆکه‌کانى تورکیا ده‌یانجار ناوچه‌که‌یان بۆردومانکردوه و سه‌رجه‌م هێرشه‌کانیان شکستى پێهێندراوه و زیاتر له 30 سه‌ربازى تورکیا کوژراون.
چیاى گاره دوو هه‌زارو 151م له‌ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزه‌و ده‌که‌وێته باکوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى دهۆک.