خۆکوژێکى داعش ئوتومبێلێک ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و 21 داعش ده‌کوژرێن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌کانى سامه‌ڕا ڕایگه‌یاند:" له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى به هه‌ڵه‌ى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌ى (جه‌لام)ى قه‌زاى سامه‌ڕاى باشورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین 21 چه‌کدارى داعش کوژران".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى شوباتى 2021، جه‌بار ده‌ڕاجى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌کانى سامه‌ڕا له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه:" ئه‌و چه‌کدارانه هه‌وڵیانداوه ئوتومبێله بۆمبڕێژکراوه‌که دزه پێ بکه‌نه ناو خاڵێکى پشکنینى هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵى له ناوچه‌ى جه‌لامى باشورى سامه‌ڕا و له‌ناکاو پیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و 21 که‌سیان لێ کوژراوه".
ده‌ڕاجى زانیارى زیاترى ئاشکرا کرد و ڕاشیگه‌یاند:" ئۆتۆمبێله‌که له نزیک شوێنێکى کۆبوونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش بووه و له‌و کاته‌ى خۆکوژى ئۆتۆمبێله‌که ویستوویه‌تى خواحافیزى له چه‌کداره‌کانى هاوه‌ڵى بکات، به هه‌ڵه ده‌ستى ناوه به دوگمه‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌دا و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌میان له‌وشوێنه‌دا کوژراون".
"ماوه‌یه‌که چه‌کدارانى داعش له‌ناوچه‌کانى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و دیاله چالاکییه‌کانیان ده‌ستپێکردووه و له‌ماوه‌ى ڕابردوودا هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیک سامه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى حه‌شدى شه‌عبى کوژران و بریندار بوون"، ده‌راجى وا ده‌ڵێت.