حوسییه‌کان: فرۆکه‌خانه‌ى ئه‌بهاى سعودییه‌مان کردووه‌ته ئامانج
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چه‌کدارانى حوسى ئاشکرایان کردووه، ئه‌مڕۆ له په‌لامارێکدا فڕۆکه‌خانه‌ى ئه‌بهاى سعودییه‌یان کردووه‌ته ئامانج.
یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژى سه‌ربازیى حوسییه‌کان له تویته‌ر نوسیویه‌تی، “هێزه ئاسمانییه‌کانى سه‌ربه حوسییه‌کان، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هێرشێکدا ئامانجێکى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌بهاى له سعودیه کرده ئامانج".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى: “له وه‌ڵامى هێره‌ش و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌کان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌کانى سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه”.
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاکشرا کردووه ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ى هێرشه‌که‌ى پێ ئه‌نجامدراوه له جۆرى سه‌ماد سێ بووه، که به وردیى ئامانجه‌کانى پێکاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى که سعودیه سه‌رکردایه‌تى ده‌کات ئاشکرایکردووه، ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه به ئامانج گیراوه.