مانشێتى سه‌ره‌کى رۆژنامه‌ى لا ماخسایى فه‌ره‌نسی: ئازادى بۆ ئۆجه‌لان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رۆژنامه‌ى لا ماخسایى فه‌ره‌نسى له‌به‌رگى یه‌که‌مى ژماره‌ى ئه‌مرۆیدا وێنه‌یه‌که‌ى گه‌وره‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌)ى داناوه‌و له‌سه‌رى نوسراوه‌ ئازادى بۆ ئۆجه‌لان.

رۆژنامه‌که‌ که‌ نزیکه‌ له‌چه‌په‌کانى فه‌ره‌نساوه‌، له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا چه‌ندین بابه‌تى سه‌باره‌ت به‌دۆزى کوردو هه‌لومه‌رجى ده‌ستگیر کردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بڵاوکردوه‌ته‌وه‌.

هاوکات، "لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌ى لا ماخسایى ڕوماڵێکى تایبه‌تى ئه‌و خۆپیشاندان‌و چالاکیانه‌ى کرد که‌ وه‌ک ناڕه‌زایى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌پیلانى ١٥ى شوبات‌و هێرشه‌کانى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر کوردستان له‌شارى مارسیلییا ئه‌نجام دران.

"لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که‌ به‌شداریى خۆپیشاندانه‌که‌ى کردو ملپێچێکى گه‌ریلاى پۆشى بوو، ئاڵایه‌کى که‌جه‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.

 هاوکات وێنه‌ى تۆمارى چاوپێکه‌وتن به‌ده‌‌سته‌‌که‌ى ترى له‌ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرانه‌وه‌.

"لیۆ پۆرگیت" سه‌رنوسه‌رى ڕۆژنامه‌که‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار