بریکارى پێشووى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ‌هاوڵاتى: هێرشه‌که‌ کارێکى وردى هه‌واڵگرییه

«ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌باره‌ى هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌کات»

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

پاش تێپهڕبوونى ههفتهیهک بهسهر هێرشه موشهکییهکهى ههولێردا تائێستا دهزگا ئهمنییهکانى ههرێم لهلێکۆڵینهوهکانیان بهردهوامن و هیچ زانیارییهکى ورد لهسهر ئهو لایهن و وڵاتهى لهپشت ئهو هێرشهوه بووه بۆ راى گشتى ئاشکرا نهکراون.

شهوى 15ى شوباتى ههفتهى رابردوو لهڕێگهى چهند مووشهکێکهوه هێرشکرایه سهر شارى ههولێر، بهپێى راگهیهندراوى وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم، کهسێک گیانى لهدهستداوهو ههشت کهسی دیکه برینداربوون که بهشێکیان ئهمریکین.

گروپێک که خۆیان به "سرایا أولیا‌‌‌ء الدم" ناو دههێنن له بهیاننامهیهکدا، بهرپرسارێتى خۆیان لههێرشه موشهکیهکهى ههولێر راگهیاند.

ئهو گروپه ئهوهشیان راشگهیاندووه که سیستهمى سیرام (CRAM) نهیتوانیوه رێ لهمووشهکهکانیان بگرێت که (24) مووشهکیان ئاراسته کردووه و سهرجهمیان ئامانجهکانیان پێکاوه.

رووداوهکه کاردانهوهى ناوخۆیى و نێودهوڵهتى لێکهوتهوه، بهوتهى بهرپرسانى ئهمنیى ههریهک لهئهمریکا و عێراق و حکومهتى ههرێم  بهجیا لێکۆڵینهوه لهڕووداوهکه دهکهن.

 

ئهو کردهوهیه کارێکى ههواڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نهک کردهوهیهک کهمیلیشیایهکى چهکدار ئهنجامى بدات وهک ئهوهى باس لهحهشدى شهعبى دهکرێت، چونکه گهیاندنى مووشهکهکان و ئۆتۆمبێلهکهش زۆر بهوردى کراوه، ئهو کهسانهش که ئهنجامیانداوه وردهکار بوون و زۆر شارهزا بوون، ئهو کارهش بهمیلیشیایهک ناکرێت

 

بریکارى پێشووى وهزیرى ناوخۆى ههرێم دهڵێت:"ههڵدانى ئهو مووشهکانه بهگروپێکى میلیشیا ناکرێت و کارێکى وردى ههواڵگرییه".

جهلال شێخ کهریم، بریکارى پێشووى وهزیرى ناوخۆى حکومهتى ههرێم و شارهزاى ئهمنیی، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت "کهموکورتى ئهمنیى لهوهدایه که ئاگادار نهبوون کارێکى لهوشێوهیه روویداوه لهکاتێکدا ئهو کهسانه زۆر بهوردى ئهو کارهیان ئهنجامداوه ئهمه پرۆسهیهکى وردى ههواڵگرى بووه".

ناوبراو پێشیوابوو ئهو ناوچهیهش (رێگاى ههولێر- گوێر) بوارى زۆر ههیه که بهوشێوهیه رووداوێک رووبدات، وتیشى:"کاریگهرى خراپیشى دهبێت لهسهر متمانهى هێزه ئهمنییهکانى ههرێم لهلاى هاوپهیمانان".

جهلال شێخ کهریم وتیشى:" ئهو کردهوهیه کارێکى ههواڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نهک کردهوهیهک کهمیلیشیایهکى چهکدار ئهنجامى بدات وهک ئهوهى باس لهحهشدى شهعبى دهکرێت، چونکه گهیاندنى مووشهکهکان و ئۆتۆمبێلهکهش زۆر بهوردى کراوه، ئهو کهسانهش که ئهنجامیانداوه وردهکار بوون و زۆر شارهزا بوون، ئهو کارهش بهمیلیشیایهک ناکرێت".

"ئهو کهسانهى کردهوهکهیان ئهنجامداوه، ئهو بۆشاییه ئهمنییهیان قۆستووهتهوه، بۆیه پێویسته رێوشوێنى جیاواز بگیرێتهبهر بۆ پاراستنى ههولێر لههێرشى مووشهکی، حکومهتى ههرێم کارى ئهوهیه که بیپارێزێت و هاوپهیمانانیش لهڕێگهى تهکنیکى پێشکهوتووهوه خۆیان لههێرشى سهربازیى دهپارێزن"، جهلال شێخ کهریم وا دهڵێت.

ههروهها جهلال شێخ کهریم جهختى لهوهشکردهوه که ئهو مووشهکهى هێرشهکهى پێ ئهنجامدراوه رووسییه، ئهو جۆرهش که بهکارهاتووه لههێرشهکهدا مووشهکى شهشى و دوانزهییه که زیاتر لهههشت کیلۆمهتر دهڕوات، "گومانى ئهوهش دهکرێت کهوڵاتێکى دیکه ئهو مووشهکانهى پێدابن و کهسانى زۆر شارهزاش لهگهڵیان بووه بۆ ههڵدانى مووشهکهکه".

 

قادر حهمهجان:  یهکهمجار نییه کێشهى ئهمنیى لهوشێوهیه ڕووبدات

 

هاوکات، قادر حهمهجان ئهندامى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و بهرژهوهندیهکانى یهکێتى لهلێدوانێکدا بۆ  هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد که یهکهمجار نییه کێشهى ئهمنیى لهوشێوهیه ڕووبدات، وتیشى:" ئهوهى لهکۆیهش روویدا ههمان شت بوو، بهمووشهک کارێکى لهوشێوهیه ئاسانه رووبدات".

رۆژى 8ى ئهیلولى 2018 لهلایهن کۆمارى ئیسلامى ئێرانهوه به حهوت مووشهک هێرش کرایه سهر بارهگاى حزبى دیموکراتى ئێران(حدک) که بهو هۆیهوه (٤٠) کهس کوژران و برینداربوون.

 

سهرچاوهیهکى سهرۆکایهتى کۆمارى عێراق: ئهمریکیهکان بهدوورى دهزانن ئێران لهپشتى هێرشهکهوه بێت و زیاتر گومانهکانیان بهلاى وڵاتێکى دیکهى ههرێمیدا دهڕوات

 

سهرچاوهیهک لهوهزارهتى پێشمهرگهى حکومهتى ههرێم که لهبهر ههستیارى بابهتهکه نهویست ناوى بنووسرێت به هاوڵاتى وت" ههریهک له وهزارهتى پێشمهرگه و ناوخۆى حکومهتى ههرێمى کوردستان لیژنهیهکى هاوبهشیان پێکهێناوه، لهسهر ئاستى باڵاش لیژنهیهک لهنێوان ههولێرو بهغدا و هاوپهیمانان بۆ لێکۆڵینهوه لههێرشه پێکهێنراوه".

فهریق جهمال ئیمینکی، سوپاسالارى وهزارهتى پێشمهرگه، بۆ هاوڵاتى ئاماژهى تهنها بهوهکرد کهچاوهرێى تهواوبوونى لێکۆڵینهوهکان دهکهن.

ههروهها لیوا قارهمان کهمال، جێگرى سوپاسالارى وهزارهتى پێشمهرگه بۆ هاوڵاتى ئهوهى دووپاتکردهوه که وهزارهتى ناوخۆو دهزگاى ئاسایش لێى بهرسن، وتیشى:"وهک وهزارهتى پێشمهرگه بهیاننامه‌‌مان دهرکردووه و هیچى ترى لهسهر ناڵێن".

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى که لهسهرچاوهیهکى ناو وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێمى کوردستان دهستى کهوتووه تائێستا بهرپرسانى ئهمنیى ههرێمى کوردستان به بهرپرسانى عێراق و هاوپهیمانانیان وتووه که ئهو ئۆتۆمبێلهى هێرشه مووشهکیهکهى لێوه ئهنجامدراوه لهناوچهیهکى نزیک موسڵهوه هاتووه، که مهبهست لێى (بهعشیقهو بهردهڕهش)ەوه هاتبێت، بهڵام هاوپهیمانان و بهرپرسانى باڵاى عێراقیش ئهو زانیاریانهیان تائێستا بهههند وهرنهگرتووه و دهیانهوێت لێکۆڵینهوهى وردو جددى لهوبارهیهوه ئهنجامبدرێت.

ههروهها جهختى لهوهشکردهوه وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێم چاوهرێى تهواوبوونى لێکۆڵینهوهى ئهمریکییهکان دهکات تا لێکۆڵینهوهکانى حکومهتى ههرێم نزیک بێت لهدهرئهنجامى راپۆرتى ئهمرییکهکان لهوبارهیهوه.

سهرچاوهیهکى سهرۆکایهتى کۆمارى عێراق هێما بۆ ئهوه دهکات که  ئهمریکیهکان بهدوورى دهزانن ئێران لهپشتى هێرشهکهوه بێت و زیاتر گومانهکانیان بهلاى وڵاتێکى دیکهى ههرێمیدا دهڕوات.

سهرچاوهیهک لهلیواى سهرۆکایهتى کۆمارى عێراق، به هاوڵاتى وت" گومان دهکرێت وڵاتێکى دراوسێى عێراق لهو دۆسیهیه تێوهگلابێت و ئهمریکیهکانیش جددین لهوهى بهوردى لێکۆڵینهوه لهوبارهیهوه بکرێت، بۆیه دۆسیهکه زۆر ههستیارهو هیچ لایهنێک پێش بڵاوکردنهوهى لێکۆڵینهوه لێدوان نادات".

ههروهها وتیشى:"ههم ئهمریکیهکان ههم شارهزایانى ئهمنیى بهدوورى دهزانن ئێران لهو کردهوهیهدا دهستى ههبێت، گومانیش دهکرێت ئهو کردهوهیه لهلایهن وڵاتێکى دراوسێ بۆ تۆمهتبارکردنى حهشدى شهعبى و کهمکردنهوهى نفوزیان لهناوچه سوننیهکان ئهنجامدرابێت، تا ئهمریکا لهو رێگهیهوه فشار بخاتهسهر حهشدى شهعبى بیانکاته ئامانج".

بهپێى راگهیهندراوهکهى وهزارهتى ناوخۆى حکومهتى ههرێمى کوردستان شوێنى ئهو ئوتومبێلهیان دۆزیوهتهوه که مووشهکهکانى لێوه هاوێژراوه که ئوتومبێلهکه جۆرى (کیا)یهو لهڕێگهى نێوان ههولێرو گوێڕ دۆزراوهتهوه.

 له راگهیهندراوهکهى وهزارهتى ناوخۆى ههرێمدا ئهوهش هاتووه "ئهوهى جێگهى سهرنجه، ههمان شێوازو تهکنیک که لههێرشى پێشووى سهر فرۆکهخانهى ههولێر بهکارهاتبوو، لههێرشى شهوى 15/٢/2021 دووباره بووهتهوه. لێکۆڵینهوهکانیش بهردهوامن بۆ ئاشکراکردنى ئهو کهس و لایهنانهى لهپشت هێرشهکهوهن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار